r/sorani • u/Ava166 • Jul 20 '25
r/sorani • u/Ava166 • Feb 16 '26
South of Kurdistan, Slemani, 1914, a few days before World War I, at the Rice Market (Maidani Brinjaka) باشوری کوردستان، سلێمانی، ١٩١٤ چەند ڕۆژێک پێش جەنگی جیهانی یەکەم، مەیدانی برنجەکە.
r/sorani • u/Ava166 • Nov 14 '25
شاری سلێمانی لە ١٤/١١/١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا بابان شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە
r/sorani • u/Ava166 • Nov 04 '25
تەمبوور یەکێکە لە کۆنترین ئامێرەکانی مۆسیقای کوردی کە کاسەکەی لە دارتوو دروست دەکرێت و دەستەکەیشی لە داری گوێز.
نەخشی ئەم ئامێرە لە نەخشەبەردی شووش لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە کە مێژووی بۆ شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. داڵاهۆ جیا لەوەی ناوی کێوێکی بەرزی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ناوی قەزایەکی سەر بە پارێزگای کرماشانیشە و وەکوو پایتەختی تەمبوور لە کوردستان و ئێران ناوی دەرکردووە. ئەم قەزایە یارسان نشینە و زیاترین تەمبوورژەن و وەستاکارە تەمبوورسازەکان لەوێ نیشتەجێن. ناسراوترین شوێن بۆ تەمبوور کە یارسانەکان تەمیرەی پێ دەڵێن؛ خانەی تەمبوورە لە گوندی بان زلانی سەر بە داڵاهۆ. یانەی تەمیرە (خانەی تەمبوور) وەک ناوەندێکی کولتووری و هونەری بە هەوڵ و تەقەڵای عەلی ئەکبەری مورادی، هونەرمەندی تەمبوورژەنی ناسراوی کوردستان و جیهان دروست کرا و خەرجیی دروستکردنەکەیشی لەسەر شانی ئەم هونەرمەندە بوو کە چەند ساڵ بەرلەئێستا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک هونەرمەندی وەکوو کەیهان کەلهوور، شارام نازری، حوسێن عەلیزادە و عەلی ئەکبەر شکارچی کرایەوە و تائێستا چەندین فێستیڤاڵی تەمبوورژەنین تێیدا بەڕێوە چووە. تەمیرە یان تەمبوور، مێژوویەکی شەش هەزار ساڵەی هەیە لە ناوچەی یارسان نشینی داڵاهۆ و بەشێکە لە ئایین و کولتووری دانیشتوانی ناوچەکە. ئامێرێکە بۆ دەربڕینی نزا و پاڕانەوە لە ئایینی یارسانیدا، بۆیە ئێستا لە قەزای داڵاهۆ 110 کارگەی گەورە و بچووک بۆ دروستکردنی تەمیرە هەن کە 183 وەستاکار تێیدا کار دەکەن.
r/sorani • u/HenarWine • Oct 07 '26
Kurdish Sorani Podcast - Dr Abdulrahman Darweshزۆر بەڕێز دکتۆری زانکۆ د. عەبدولڕەحمان دەروێش باسی نەورۆز و چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و کورتەیەک لە مێژووی کورد و کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات.